ئاسۆ مامەند: كۆتایی بە تاكڕەویی حوكمڕانی و جیاكاریی دەهێنین

11:51 - 2024-10-07
کوردستان
140 جار خوێندراوەتەوە

ئاسۆ مامەند، تەئكیددەكاتەوە كە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستاندا رێڕەوی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا راستدەكەینەوە و كۆتایی بە تاكڕەویی سیاسی و حوكمڕانی، جیاكاریی دەهێنین.
بەئامادەبوونی ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری كەركوك-سەڵاحەدینی ی.ن.ك و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كاندیدانی لیستی ١٢٩ی یەكێتی لە بازنەی سلێمانی، كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی فراوان لە چەمچەماڵ بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا ئاسۆ مامەند، باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان كرد و رایگەیاند: یەكێتی، لەم هەڵبژاردنەدا رێڕەوی حوكمڕانی راستدەكاتەوە و كۆتایی بە تاكڕەویی سیاسی و حوكمڕانی، جیاكاری دەهێنێت.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان