لە میدیای ئەڵمانییەوە

12:09 - 2024-10-07
جیهان
82 جار خوێندراوەتەوە

داوادەکرێت ئێران بەجێبهێڵن

 وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەبەیاننامەیەکدا داوای لەو هاووڵاتییانەی کرد کە لەناو خاکی ئێراندان، بەهۆی ئەو بارودۆخەی لەناوچەکەدا هەیە، ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن و بگەڕێنەوە ئەڵمانیا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بانگهێشتی باڵیۆزی ئەڵمانیا دەکات لەسەر هەڵوێستی نەرێنی وڵاتەکەی.

ئەم کەسانە رەگەزنامەی ئەڵمانی وەرناگرن

 
وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند: هەر کەسێک دروشمی «لە روبارەوە بۆ دەریا» بەرزبکاتەوە، یان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشە و کۆمێنتی پشتیوانی بەیان بکات، رەگەزنامەی وڵاتەکەی پێنادرێت، ئەو دروشمە هی رێکخراوی ئازادیخوازی فەلەستینە کە لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردوودا بەرزیان دەکردەوە بەو مانایەی هەموو خاکی فەلەستین لە روباری ئەردەنەوە تا دەریای ناوەڕاست» رزگاردەکەن.

پارتی جێگرەوە قەدەغە دەکرێت


ژمارەیەک ئەندامی سەرکردایەتیی پارتە سەرەکییەکانی ئەڵمانیا، سۆسیالدیموکراتSPD  ، پارتی دیموکراتی کریستیان  CDU سەوز و Die Grune چەپەکان Die Linke، نامەیەکیان ئاراستە دادگای باڵای دەستووریی کردووە و داوایان کردووە بەپێی مادەی 21ی یاسای بنەڕەتی، پارتی جێگرەوە بۆ ئەڵمانیا لەکاری سیاسی قەدەغە بکرێت.
T-Online

 


دادگاکان پڕبوون لە دۆسیەی جەنگی غەززە

داواکاری گشتیی بەرلینی پایتەخت ئاشکرای کرد، لەوەتەی جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین دەستی پێکردووە زیاتر لە 3200 دۆسێی تایبەت بەو دوولایەنە لە دادگاکان تۆمارکراون، زۆربەشیان رەوەندی عەرەبی دژی ئیسرائیل و جوو کردوویانە، کەتنەکانیش جۆراوجۆرن.

ئاشتبونەوە لەگەڵ ئەسەد رەتدەکاتەوە


ستیڤان شنیک نێردەی ئەڵمانیا بۆ سوریا ئاشکرایکرد، حکومەتی ئەڵمانیا پشتیوانی لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکا و ئامادە نییە لەگەڵ رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا ئاشتی بکات، تا ئەو کاتەی ئەو رژێمە پەیوەست دەبێت بەبڕیاری 2254ی نەتەوەیەکگرتوەکان و تا ئەو کاتەش سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵناگیرێت.
Berliner Morgenpost

 

ئەڵمانییەکان حەزئەکەن لەتەمەنی خانەنشینیشدا کار بکەن

 


بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەی ئابووریی ئەڵمان IW، یەک لەسەر سێی هاووڵاتیانی ئەڵمان کە پیریش دەبن و دەچنە تەمەنی خانەنشینییەوە کە لەئەڵمانیادا 67 ساڵییە، هەوڵدەدەن کارێک بکەن و لەماڵەوە دانەنیشن، چونکە حەزدەکەن بەرهەمێکیان هەبێت.
Welt am Sontag

 

بورهان ئەمین ئامادەی دەکات

بابەتە پەیوەندیدارەکان