شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: تاکە هێز لە کوردستان بتوانێت ئەم ناعەدالەتی و جیاوازییە چاک بکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە

08:07 - 2024-10-07
کوردستان
264 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ سەرۆکی لیستی یەکێتی لە پارێزگای هەولێر پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێر کرد.

لەمیانی پێشوازیکردنی لە میوانان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە دۆخی هەولێر کرد کە چۆن ئەم حکومەتە بە بەرنامە دانیشتوانی شارەکەی پەراوێز خستووە و خزمەتیان ناکات، تەنانەت لە مافە سەرەتاییەکانیان بێبەشن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ گوتی، تاکە هێز لە کوردستان بتوانێت ئەم ناعەدالەتی و جیاوازییە چاک بکات و بەیەک چاو سەیری هەموان بکا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بۆیە داواتان لێدەکەم لەرۆژی دەنگدان هیمەت بکەن و دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان