د.عیزەت سابیر بریکاری وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم لەرێگەی "ھەژماری منەوە" مووچەی فەرمانبەران بە مەبەست و بۆ بەرژەوەندی تایبەت دوادەخات و دابەشی ناکات، بەڵام ئەگەر موچە بە بانکی بکرێت بۆ ھەمیشە موچەکانیان پارێزراو دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا، حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی ھەژماری منەوە قەرزەکانی سەر فەرمانبەران وەردەگرێتەوە.
وتیشی، ھەوڵی جددی ھەیە بۆ ئەوەی لە ئایندەیەکی نزیکدا لقی بانکەکانی رەشید و رافیدەین لە سلێمانی و دواتر لە ھەولێر و دھۆک بکرێنەوە، بۆ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆران.