راپۆرتی/ محەمەد تۆفیق نەورۆڵی
گەنجان، لە هەموو سەردەمەکاندا وەک هێزی نەرم و بڕبڕەی پشتی بەرەوپێشچوونی داهاتوو هەژمار دەکرێن و کاریگەریی بەرچاویان دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگە.
بەشداریی گەنجان لە کایە گرنگەکانی ژیاندا پێویستییەکی سەرەکییە و هۆکارێکە بۆ دروستکردنی گۆڕانکاری.
بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، گەنجان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپات دەكەنەوە و بە هیواوە دەڕواننە پەیامەكانی سەرۆك بافڵ و پێیانوایە تەنها یەكێتی دەتوانێت كاربكات بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی گەنجان.
سومەیە عەبدولقادر کیژێکی هەڵەبجەییە و بە كوردستانی نوێی راگەیاند: ژمارەیەکی زۆری گەنجانین نەك هەر بۆ كاتی هەڵبژاردن، بەڵكو لە هەموو کاتێکدا پاڵپشت و پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووین و هەر بەو شێوەیەش دەمێنینەوە، چونكە هەمووكات كارێكی وای كردووە كە گەنجان لە دەوری كۆببنەوە بە تایبەت ئەم یەكێتییەی ئێستا بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی جێی ئومێدی گەنجانە.
وتیشی: بڕوامان وایە كە سەرۆك بافڵ هەر قسەیەك بكات و هەر بڕیارێك دەربكات جێبەجێی دەكات، بۆیە متمانەی تەواومان پێی هەیە و لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوانیی لێ دەكەین، لە دوای كۆنگرەی پێنجەمیشەوە كۆمەڵێك گۆڕانكاری جدی هێنایە كایەوە كە زۆرێكی لە بەرژەوەندیی گەنجانی كوردستان بوو، ئەوەش ئێمەی گەنج و بەتایبەت كچان و ژنانی دڵخۆشكرد.
لێپرسراوی بەشی گەنجانی مەڵبەندی نۆی شارەزوور بۆ کوردستانی نوێ : یەكێتی بە بڕوای تەواوەوە كاردەكات بۆ خزمەتكردنی گەنجان و پشتیوانیی داخوازییەكانیان دەکات
جیاكاری لە خزمەتكردنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و كێشەی مووچە و گرفتی بێكاریی لە پارێزگای هەڵەبجە، بە راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانی كۆتایی دێت.
سەرهەنگ نەجیب نامدار گەنجێكی دیكەی هەڵەبجەیە و بە كوردستانی نوێی وت: ئێمە وەك گەنجانی پارێزگای هەڵەبجە لە رابردوو و ئێستاشدا پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووین، لەبەرئەوەی تەنها یەكێتی بە پشتیوانی گەنجان دەزانین، بە هەموو شێوەیەك هەوڵدەدەین بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتی لە بازنەی هەڵەبجە، چونكە تەنها لە رێگەی یەكێتییەوە دەنگمان دەگات و داواكارییەكانی گەنجانیش تەنها بە حزبێكی وەك یەكێتی بەدی دێت.
باسی لەوەشكرد: ئێستا یەكێتی زۆر گرنگی بە گەنجان دەدات، زۆربەی بەرپرسیارێتییەكانی داوە بە دەست گەنجەكانەوە، لە پاش راستكردنەوەی رێڕەوی حكومڕانیش لەلایەن یەكێتییەوە ژیان و گوزەرانی گەنجان دەچێتە قۆناغێكی گرنگ و ویستراوی گەنجان خۆیان، بەڵام بەدیهاتنی ئەمەش بە پشتیوانی گەنجان و هاووڵاتیانی كوردستان دەبێت بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەكێتی لە سەرجەم بازنەكانی هەرێمی كوردستان.
کیژێکی هەڵەبجەیی بۆ کوردستانی نوێ : سەرۆك بافڵ هەر قسەیەك بكات جێبەجێی دەكات، بۆیە متمانەی تەواومان پێی هەیە و لەم هەڵبژاردنەدا پشتیوانی دەبین
پشتیوانیی كچان و كوڕان
دەشتی عەلی لێپرسراوی بەشی گەنجانی مەڵبەندی نۆی شارەزوور بە كوردستانی نوێی راگەیاند: گەنجانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، گەنجانی لێهاتوو و بەهرەمەندن، گەنجانێكن كە دەتوانن بوونی خۆیان بسەلمێنن، وەك بەشی گەنجانی مەڵبەندی شارەزوور ئەوەندەی لە توانادا بووبێت بە زیادەوە پشتیوانی كچان و كوڕانی سنووری هەڵەبجە بووین لە هەموو روویەكەوە، ئەوانەشی خاوەن بەهرەبوون زیاتر پشتیوانیان بووین و هانمانداون بۆئەوەی بتوانن بەردەوامبن لە بوارەكەیاندا.
ئاماژەی بەوەشدا: گەنجان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گرفتی سەرەكییان لەگەڵ بێكاریدایە، لە هەركوێ پێویستی كردبێت وەك یەكێتی لە سنوورەكەدا پشتیوانیان بووین و هەوڵمانداوە دەرفەتی كاریان بۆ بڕەخسێنین. یەكێتی هەمیشە لە خزمەتی گەنجاندا بووە، نموونە بۆ ئەوەش سەرۆك بافڵ خودی خۆی بە دەیان سەعات لەگەڵ گەنجان و خوێندكاراندا بووە و گوێی لێگرتوون، بە هەمانشێوە كاك قوبادیش بەردەوام پشتیوانی گەنجان و ژنان بووە بۆئەوەی بتوان لە بوارەكەی خۆیاندا سەركەوتووبن و ببنە خاوەنكاری خۆیان.
گەنجێكی هەڵەبجە بۆ کوردستانی نوێ : تەنها لە رێگەی یەكێتییەوە دەنگمان دەگات و داواكارییەكانی گەنجانیش تەنها بە حزبێكی وەك یەكێتی بەدی دێت
هیوای گەنجان
دەشتی عەلی لەبارەی كەرنەڤاڵەكانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دەڵێت: گەنجان بە كچان و كوڕانەوە هیوایان بە سەرۆك بافڵ و ئەم یەكێتییە نوێیەی ئێستا هەیە، بەشداریكردنی گەنجان لە كەرنەڤاڵەكاندا دەرخەری ئەو راستییەن، یەكێتیش بە بڕوای تەواوە كاردەكات بۆ خزمەتكردنی گەنجان و پشتیوانیی داوا و داخوازییەكانی گەنجان دەکات.
وتیشی: داواكارم كچان و كوڕان خۆیان و خانەوادەكانیان رۆژی دەنگدان بڕۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بدەن لە سەرجەم بازنەكاندا، بۆئەوەی یەكێتی رێڕەوی حكومڕانی راستبكاتەوە و كۆتایی بەم حكومڕانییە سەقەتە بهێنرێت كە گەنجان و هاووڵاتیان لێی ناڕازین.