فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقام لە كەركوك راگەیەنرا

11:25 - 2024-10-08
هەمەرەنگ
142 جار خوێندراوەتەوە

بەچاودێری وەزیری رۆشنبیریی و لاوانی هەرێمی كوردستان، لە شاری كەركوك بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی و رۆشنبیران و هونەرمەندان و كەسایەتییە جیاجیاكانی شارەكانی عیراق و كوردستان، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بەهاوكاری گروپی شانۆی (هەوار) هەشتەمین خولی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی لەكەركوك راگەیاند.
لە مەراسیمی راگەیاندنەكەدا، تەواوی بەرنامە و پلانی فێستیڤاڵەكە خرایەڕوو، هەروەها پەیامی وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەلایەن دەلیل جەمال نوێنەری وەزارەتی رۆشنبیرییەوە خوێندرایەوە، پاشان پەردە لەسەر پەیكەری لۆگۆی فێستیڤاڵەكە لادرا و چەندین تابلۆی گۆرانی و هەڵپەڕكێ لەلایەن تیپی هونەری میللی سلێمانییەوە بۆ رازاندنەوەی بۆنەكە پێشكەشكرا، لەگەڵ  پێشكەشكردنی تابلۆی پێكەوەژیانی نەتەوەكان لەكەركوك.
شایانی باسە، بڕیارە سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ، بە دروشمی پێكەوەژیان، هەشتەمین خولی ڤێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی شەقامی لە كەركوك بە بەشداری چەندین تیپ و گروپی ناوخۆی كوردستان و عیراق و هەروەها وڵاتان بەڕێوەبچێت كە تا ئێستا 24 وڵات داوای بەشدارییان كردووە و لە 24 وڵاتە 16 وڵات كارەكانیان وەرگیراوە و زیاتر لە 200 میوان بەشداری تێدا دەكەن.
كۆمار مەسعود

بابەتە پەیوەندیدارەکان