ئەمڕۆ سێشەممە 8/10/2024، سەعات 4ی ئێوارە لە شاری كەلار (یاریگای یانەی شێروانە- مەلعەبە كۆنەكە)، لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كەرنەڤاڵی چوارەمی بانگەشەی هەڵبژاردن بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ گەرمیانی سەوزپۆش دەگێڕێت.
گەرمیان، هەردەم لانكەی شۆڕش و بەرخودان و رەمزی ئەنفال و جینۆسایدی كوردە... گەرمیان قەڵای شێروانە و قەڵای سەوزی یەكێتییەكانە... هەمووان لە پێشوازیی سەرۆكەكەی خۆماندا دەبین.