شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: 28 ساڵە بە بەرنامە غەدر لە خەڵکی هەولێر دەکرێت

10:13 - 2024-10-08
کوردستان
610 جار خوێندراوەتەوە

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایگەیاند، ٢٨ ساڵە بە بەرنامە جیاوازی لەنێوان خەڵکی هەولێر دروست دەکرێت،خزمەتی گەڕەکە هەژارنشینەکان ناکرێت و غەدر لە هەولێرییەکان دەکرێت.

ئەم وتانەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکانی هەولێردا هات.

لەمیانی پێشوازیکردنی لێیان، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ دووپاتیکردەوە کە یەکێتی بەرنامەیەکی وردی هەیە بۆ خزمەتگوزاری و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان، هەر یەکێتیش دەتوانێ حوکمڕانییەکی بێ جیاوازی پێشکەش بکات.

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ داواشیکرد بەگوڕوتینەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەن و دەنگ بە لیستی ١٢٩ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەن.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان