چوارەمین خەڵاتی (سەڵاح داودە) دەبەخشرێتە حەمەرەئوف كەركوكی

11:38 - 2024-10-09
هەمەرەنگ
112 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ 9/10/2024، لەشاری كەركوك، چوارەمین مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی (سەڵاح داودە) بە سازكردنی كۆنسێرتی گۆرانی و موزیك سازدەكرێت.
مەراسیمەكە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی كەركوك رێكخراوە و سەعات 4ی ئێوارە لە سەنتەری رۆشنبیری كەركوك بەڕێوەدەچێت، كە تێیدا خەڵاتی رێزلێنانەكە دەبەخشرێتە هونەرمەندی دەنگخۆشی كورد (حەمەرەئوف كەركوكی)
پێش مەراسیمەكە، هونەرمەند حەمە رەئوف كەركوكی، لە ئەكاونتی خۆی لە فەیسبوك نووسیویەتی: «دوای ساڵانێكی زۆر لە پای خزمەتكردن بە هونەری رەسەنی كوردی، لە چوارەمین مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی سەڵاح داودە بە بەشداری كۆمەڵێک هونەرمەندی بە تواناو مەقامبێژی كەركوك و گەرمیان لە كۆنسێرتێكی تایبەت بەو یادە خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە بەندە، بەو بۆنەیەوە نوێترین گۆرانی خۆم لە شیعری شوان مەندی و ئاوازی بورهان موفتی و موزیكی توانا خورشید بە شێوەی پلەی باك پێشكەشی ئامادەبووانی دەكەم».
كۆمار مەسعود

بابەتە پەیوەندیدارەکان