هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە هەناوی قەیرانەكاندا

11:47 - 2024-10-09
هەمەرەنگ
104 جار خوێندراوەتەوە

 زانكۆی سلێمانی سمپۆزیۆمێك بەناونیشانی ( هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە هەناوی قەیرانەكاندا) لە دوو پانێڵدا ساز دەكات.
پانێڵی یەكەم بە ناونیشانی پرۆسەی هەڵبژاردن دەروازەیەك بۆ بەشداریی سیاسی، بۆ هەریەك لە پ.ی.د جەلال حەسەن، م.د. مەهدی ئەبوبكر، م.ی جەزا ئەحمەد دەبێت و م.ی. فەرید دڵشاد بەڕێوەی دەبات.
پانێڵی دووەم بە ناونیشانی، گۆڕاوە كاریگەرەكان لە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بۆ هەریەك لە: پ. ی. د. ئەیوب محەمەد تەیب، م . د. دلاوەر عوسمان، م.ی. كارزان ئەحمەد دەبێت و م.د. شەهاب ئەحمەد پانێڵەكە بەڕێوەدەبات. 
 سمپۆزیۆمەكە سەعات 10ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 9/10/2024 لە هۆڵی سیمینارەكانی كۆلێج بەڕێوەدەچێت. 
ناسك فەتاح


بابەتە پەیوەندیدارەکان