تەها عەبدوڵڵا
جێگری بەڕێوەبەری گشتی خانەنشینی پێشمەرگە رایدەگەنێت، ئەمڕۆ بە بڕیاڕی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 خەجكرا، كە بۆماوەیەك گرفت بۆ دروستکرابوو.
فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی وەزارەتی پێشمەرگە بەكوردستانی نوێی راگەیاند: دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 دواكەوت، ئەمڕۆ بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم، مووچەكانیان خەرجكراو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
وتیشی: لە ئێستادا هیچ گرفتیك لە مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 دا نەماوە و چارەسەركراوە، چونكە بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیران خەرجكراوە، بۆ ئەمەش ئێمە وەك هێزەكانی 70 و بەرێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە سوپاسی بێپایەنمان بۆ قوتابد تاڵەبانی هەیە و دەستخۆشی لێدەكەین، بۆ خەمخۆری و هەوڵەكانی لە چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70.