ژینگە و خاکی ھەولێر لە چڕەدوکەڵی پاڵاوگە قاچاخەکان پاک دەکەینەوە

09:50 - 2024-10-12
کوردستان
264 جار خوێندراوەتەوە

مەڵبەندی ٣ـ ی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، هەموو ئەوانەی تێکدراوە و شێوێندراوە چاكی دەکەنەوە و هەولێر دەکەنەوە بە پایتەختێك، کە هەولێرییەکان شانازی پێوە بکەن.

دەقی پەیامەکە :

پەیامی ئەمڕۆی ھەولێر .....

ھەمـوو ئەوانەی تێکدراوە، شێوێندراوە چاکی دەکەینەوە .

لەگەڵ خەڵکی ھەولێر پێکەوە، ھەموو ئەو بەھا جوانانەی ھەولێریان زیندوو دەکەینەوە، کە ئێستا تێکدراون و شێوێندراون، ھەناسە و ژینگە و خاکی ھەولێر پاک دەکەینەوە لە چڕەدوکەڵی پاڵاوگە قاچاخەکان، شار دەکەینە شاری سەرکەوتن بۆ داھێنانی گەنجان و لاوان.

ھەولێرییەکان بێ سنوور دڵساف و سادە و بێ بوغزن، لۆیێ ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان و دەریا مەند و سەنگینەکەی ھەولێریان لەپێناو پاراستنی نان و ئازادی، نەک ھەر بۆ ھەولێر بەڵکو بۆ ھەموو کوردستان جۆش دەدەینەوە.
لەجیاتی موخبیر و جاسوس، ھەولێر پڕ دەکەین لە چاودێر و پارێزەری ژینگە و پاکەوانی جادە و گۆڕەپان و کۆڵانەکان.

ھەولێر دەکەینەوە بە پایتەختێک، کە ھەولێرییەکان شانازی پێوە بکەن و شەرمیشیان پێی نەبێت کە میوانێک سەردانی دەکا.

سڵاو ھەولێر گلێنەی چاوی کوردستان.
سڵاو شاری سوڵتان موزەفەر، شارەکەی کاک کۆسرەت.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
راگەیاندنی مەڵبەندی ٣ ـ ی ھەولێر

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان