پرۆژەی چەتر، یەکێک لە خزمەتگوزارترین شێوازەکانی بانگەشە بۆ لیستی 129

10:46 - 2024-10-14
مەڵتیمیدیا
133 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە شێوازە نوێکانی بانگەشەی  لیستی 129، پرۆژەی چەترە، لەمبارەیەوە چرۆ شەهاب وەک خاوەنی بیرۆکەی(چەترەکانی هەڵبژاردن) بە کوردستانی نوێی راگەیاند: چەتری هەڵبژاردن یەکێکە لە پڕۆژەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی 129ی پەرلەمانی کوردستان. هەریەکێک لەو چەترانە بابەتێک لە خۆی دەگرێت، هەر لە بەرنامەکانی یەکێتی و لە رێنماییەکانی دەنگدان، لە سەردانییکردنی کاندیدان و سەردانی خەڵک، لەگەڵ ئەمانەشدا بۆ بازنەکان بە پێی قەرەباڵغیی ناوچەکان چەند تیمێکی تەندروستی  ئامادەکراون لە لایەن هەڤاڵانی بواری تەندروستییەوە، کە ئەوانیش کار دەکەن لە پێناوی بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ بۆ لیستی 129. هاوکات ئەو تیمە تەندروستییانە کاری خۆبەخشانە دەکەن لە چەترەکانی هەڵبژاردندا  وەک پێوانی پاڵەپەستۆی خوێن لەگەڵ پێوانی رێژەی شەکرە لە خوێندا، پێوانی ترپەی دڵ و ئۆکسجینی لەش، ئەمانە هەموویان  بە شێوازێکی خۆبەخشانە دەکرێن، بۆ سەرجەم ئەو کەسانەی سەردانی چەترەکانی هەڵبژاردن دەکەن، لەو ناوچانەی کە لێیانەوە نزیکن.

 

 

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان