رونکردنەوەیەک بۆ هاووڵاتیانی شاری کەرکوک

04:36 - 2022-07-04
کوردستان
994 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نووسراوێکی نایاسایی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بڵاوکرایەوە لەبارەی جه‌ردکردنی کارتی نیشته‌جێبوون و فۆرمی خۆراک و بەستنەوەی بە شوێنی نیشتەجێ بوون یان کرێنشینی لەخانوویەکی تاپۆدا ئەمڕۆ وەک نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت کۆبووینەوە و بڕیارەکەمان هەڵوەشاندەوە چونکە پێمانوایە ئامانجی ئەو بڕیارە تەعریبکردنەوەی کەرکوکە نەک پاراستنی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە.
جێگەی خۆیەتی سوپاسی حاکم سالار عەبدولستار وەزیری دادی عیراق بکەین کە دوای پەیوەندیکردنی بە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەبارەی کارپێنەکردنی بڕیارەکەوە دڵنیایی کردینەوە.
هاووڵاتیانی شاری کەرکوک دڵنیادەکەینەوە کە هەر بڕیارێکی شۆڤینی بدرێت و کاریگەری لەسەر پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی پێکهاتە رەسەنەکانی شاری کەرکوک هەبێت لای ئێمە رەتدەکرێتەوە و کاری پێناکرێت.
نوێنەرانی کەرکوک لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق

#کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان