عیماد ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، لە سلێمانی بازنەی هەڵبژاردنی تووی مەلیکی سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەکێتی بەسەرکردەوە.
لەو سەردانەدا عیماد ئەحمەد وێڕای دەستخۆشی و دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هەڤاڵان و لایەنگران و دڵسۆزان و خەڵکی سلێمانی لە بەرامبەر پەرۆشیان بۆ سەرخستنی یەکێتی و پشتگیریکردنیان بۆ راستکردنەوەی رێڕەوی حکومڕانی، وتی، ئەم پەرۆشییە سوورترمان دەکات کە لە خزمەتکردنی هەرێمەکەمان و خەڵکەکەمان بێ درێغ خزمەتکاربین و کاربکەین بۆ هێنانەدی ئامانجەکان.
هەڤاڵ عیماد ئەحمەد وتیشی، پرسیار زۆر دەکرێت بۆ لەم قۆناغەدا یەکێتی وەک تاکە هێز دروشم و داواکاری و خواستەکانی هاووڵاتیانی هەڵگرتووە و پێشڕەوایەتی جێبەجێکردنیان دەکات، وەڵامەکەی ئاسانە، چونکە کۆتایهێنان بە دەسەڵاتی خۆسەپێنی، رووخانی زوڵم، جیاکاری و نادادی تەنها بە هێزێکی نیشتمانی، کوردستانی وەک یەکێتی دەکرێت و وتیشی، تاکە ئومێد مابێت لەبەردەمماندا بۆ باڵانسی هێز و گەڕانەوەی شکۆ بۆ خەڵک و هەرێمەکەمان یەکێتییە کە شانی داوەتە بەردەم راپەڕاندنی ئەرکە سەختەکان و جێبەجێشی دەکەین.
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا عیماد ئەحمەد ئاماژەی بەوە دا کە پەیام و ستراتیژی یەکێتی روون و ئاشکرایە و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی قسەی تاک بەتاکی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان لە زاخۆوە تا خانەقین بە رەوانی گەیاندە هەموو لایەک، بۆیە ئەرکمانە پێکەوە بە یەک دەست هەموومان ئەم ئەرکە بگەیەنینەجێ و بەرنامەیەکی نوێی خزمەتکردن جێبەجێ دەکەین بە ویستی خەڵک و بەهێزترکردنی هەرێمەکەمان.