سەرۆک بافڵ: هاتوین بۆ بادینان تا ئەو رژێمە دیکتاتۆرە دەرکەین

11:42 - 2024-10-14
کوردستان
389 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەراسیمی بانگەشە و ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٢٩ی یەکێتی لە دهۆک رایگەیاند: "مام جەلال دهۆکی کردە پارێزگا، ئەوان جگە لە دروستکردنی جیاوازییەکی گەورە لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان هیچی تریان نەکردووە.
 
وتیشی، خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لە خزمەتی خەڵکی بادینانم پەیامی من بۆ دهۆک و بادینان و هەموو ئەم دەڤەرانەی کە غەدرلێکراون تایبەتە، هەوڵەدەم ئەمڕۆ بەبادینی قسەکانم بکەم، دەمەوێت پێتان بڵێم نەیاری ئێمە تۆقیوە، ئەمڕۆ من کاتێک هاتم بۆ ئێرە، خەڵکم بینیوە بە جل و ئاڵای پارتییەوە وتویەتی بژی سەرۆک بافڵ، منیش پێم وتون بێدەنگ بن سبەینێ لە زانکۆکان وەرناگیرێت و دانامەزرێن، ئەمە ئەو دۆخەیە کەلەم دەڤەرە دروست کراوە، ئەوەی پارتی نەبێت دەگیرێت و دانامەزرێت و سەرنوگم دەکرێت".
 
سەرۆک بافڵ ئاشکراشیکرد، ئێمە هاتوینەتە بادینان تا ئەو رژێمە دیکتاتۆرە دەرکەین و ئازادی بگەڕێنینەوە، ئەوان لە ئێوە ترساون لەدەنگی جەماوەر ترساون، ئەو نواندنانەی ئەوان دەیکەن کەس باوەڕیان پێناکات، هاتووین ئێوە لەم رژێمە پۆلیسییە رزگار بکەین، لەو زیندانانەی کەکەس نازانێت لەکوێیە، ئەگەر نوسەر بیت زیندان دەکرێیت، دەپرسین ئەمەیە حکومەت؟.

وتیشی، باسی یەک ڕیزی کوردستان دەکەن، بەڵام ئەوەی ئەوانن نایزانن یەکڕیزییە، کەی باسی یەکڕیزی چوار پارچەی کوردستانیان کردووە؟، ئەوان ئێزدییەکانیان فرۆشت، ئەمە یەکڕیزی کوردستانە؟ ئەبێت شەرم لەخۆیان بکەن، 400 گوندی ئێمە چۆڵە لەبەر ئەوبەزمانەی ئەوان لەگەڵ داگیرکەران دەیکەین و خاکی ئێوە دەفرۆشن.
 
سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ بە لەبەرکردنی یەک تیشێرت کەمن لەبەرم کردبوو ، لێی نوسرابوو ئەوەی هەمانە لێتان دەستێنینەوە، ئەژنۆیان شکا، میللەتی ئێمە لە ئێوە ناترسێت، تەواو ترس، ئەمڕۆ ترس هاوپەیمانی ئێمەیە، هەموو خەڵکی بادینان دژی ئەم بەزمەیە و خەڵکی ناو پارتی پەیوەندی بەمنەوە کردووە وتویانە دەنگ بە یەکێتی دەدەین و دەستخۆشیان لەمن کردووە، ئەوانیش لەمە تۆقیون.
 
سەرۆک بافڵ
ئەوەشی بیری خەڵکی سنووری دهۆک هێنایەوە، کە سەرۆک مام جەلال دهۆکی کردە پارێزگا، ئەوان جگە لە دروستکردنی جیاوازییەکی گەورە لەنێوان دەوڵەمەند و هەژارەکان هیچی تریان نەکردووە، بۆیە بە پشتیوانی ئێوەو بەدەنگی ئێوەو بە پشتیوانی خوای گەورە هەموویان دەنێرینەوە لۆمارێ، هەریەکێتی دەتوانێت ئەم زوڵمە راگرێت و ئەم دەسەڵاتە بوەستێنێت.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان