دوێنێ، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە گوندی گرێزەی سنووری شارەزوور لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە خزمانی عەشیرەتی شێخ سمایلی كۆبووەوە.
لەو كۆبوونەوە و نیوەڕۆخوانەدا كە عەمید تایر گرێزەیی فەرماندەی یەكەی 714ی هێزی پێشمەرگە رێكیخستبوو، هەریەك لە لیوا عومەر، كاك سالاری مامە نەسە سەرۆكی عەشیرەتی شێخ سمایلی ئامادەیبوون، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، رایگەیاند: یەكێتی تاكە هێزی سیاسییە توانای ئەوەی هەبێت گۆڕانكاریی بنەڕەتی لە حوكمڕانی هەرێم بێنێتەكایەوە، بۆیە دەبێت هەمووان پشتیوانی لە یەكێتی بكەن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە رەوایە.