بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەمشەو کاتژمێر ١٢ کۆتایی دێیت.
نەبەرد عومەر، بەڕێوەبەرى دەستەى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان لە کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، کاتژمێر 12 ـ ی ئەمشەو بانگەشەى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کۆتایی دێت.
گوتیشى، هەر ئەمرۆ لەگەڵ کۆتاییهاتنى دەوامى فەرمى فەرمانگەکان، پێدانەوەى کارتى بایۆمەتریی دەنگدەران رادەگیرێت و کارتەکان دەگەڕێندرێنەوە ئۆفیسى نیشتمانیى کۆمیسیۆن لە بەغداد.
بانگەشەى هەڵبژاردنەکانى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 25ـ ى ئەیلول دەستىپێکردووە و بڕیارە لە 18ـ ى تشرینى یەکەم دەنگدانى تایبەت و لە 20 تشرینى یەکەمیش دەنگدانى گشتى بەڕێوەبچێت.