بوون و كات

12:02 - 2024-10-17
هەمەرەنگ
52 جار خوێندراوەتەوە


كتێبی( بوون و كات) نووسینی مارتین هایدیگەر نووسەری فەیلەسوف و بیرمەندی ئەڵمانییە كە د. محەمەد كەمال لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمی بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
هایدیگەر ساڵی 1927 كتێبی(بوون و كات)ی نووسیووە، هۆكاری نووسینی ئەم كتێبەش بۆ دامەزراندنی لە زانكۆ، وەك مامۆستا لەبری هوسرڵ دەگەڕێتەوە. هوسرڵ داوا لە زانكۆ دەكات پاش ئەو هایدیگەر لە جێگەی ئەو دابمەزرێنن، بەڵام لەبەرئەوەی هایدیگەر هیچ نووسراوێکی لە چاپدراوی نەبووە، دامەزراندنی كێشە دروست دەكات. راگری كۆلێژی ئاداب داوا لە هایدیگەر دەكات بەرهەمێك لە چاپ بدات ئەویش داوای ساڵێك پشوو لە زانكۆ دەكات و كتێبی (بوون و كات) دەنووسێت. 
ئاسك فەتاح

بابەتە پەیوەندیدارەکان