پۆلیسی سلێمانی: بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 80 ملیۆن دینار سێ کەس دەستگیرکراون

02:15 - 2025-07-01
کوردستان
31 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی سێ کەسی دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی زیاتر لە 80 ملیۆن دیناری عیراقی لە ماڵی هاووڵاتییەکی سەیدسادق.

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە، هاووڵاتییەک سکاڵای تۆمارکردووە کە دزی لە ماڵەکەی کراوە و پارەی لێ براوه، دوای بەدواداچوون، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق تۆمەتبارەکانیان دۆزیوەتەوە و دەستگیریان کردوون.

بەپێی راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، ئەو سێ کەسەی دەستگیر کراون، بڕی 50 ملیۆن دیناری عیراقی و 22 هەزار و 500 دۆلاری ئەمریکییان لە ماڵی سکاڵاکار دزیوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیراوە بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و دوو ئۆتۆمبێل و بڕێک لە پارە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان