سبەینێ دەنگدانی تایبەت بۆهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت

12:39 - 2024-10-17
کوردستان
506 جار خوێندراوەتەوە



 پبەپێی راگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عیراق،  بۆ دەنگدانی تایبەت ٢٥١ ھەزار و ٧٠٠ وەرەقەی دەنگدان ئامادەکراوە و دەنگدەرانی تایبەتیش لە ١٦٥ بنکە و لە ٧٤٩ وێستگە دەنگ دەدەن.

راشیگەیاند، بنکە و وێستگەکانی دەنگدانیش لە سەعات ٧ی بەیانی تا سەعات ٦ی ئێوارە بەڕووی دەنگدەراندا کراوەدەبن و پڕۆسەکەش درێژناکرێتەوە، چونکە کردنەوە و داخستنی وێستگەکانی دەنگدان بەشێوەی ئەلکترۆنی دەبن.

 ھەر بەپێی رێنماییەکانی کۆمیسیۆن، دەنگدان تەنھا لەڕێی بەکارھێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدەرەوە دەبێت و رێگە بەبردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ ناو وێستگەکانی دەنگدان نادرێت، تەنھا لەو بنکانە نەبێت کە بۆ راگەیەندکاران دیاریکراوە.

بڕیارە رۆژی ٢٠ ی مانگیش دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و زیاتر لە دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار دەنگدەر مافی دەنگدانیان ھەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان