پرسەنامەی سەرۆک بافڵ بۆشەهیدبوونی كاك محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم

11:01 - 2024-10-18
کوردستان
75 جار خوێندراوەتەوە

شەهیدبوونی كاك محەمەد رەشید ژاڵەیی، كارمەندی هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەكاتی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و پاراستنی خاكی كوردستاندا، لە قووڵایی دڵمانەوە نیگەرانیكردین.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەی، هاوڕێیان و هێزەكانی ئۆپراسیۆن دەكەم و لەخوای گەورە داواكارم شیفای بریندارەكان بدات.

دڵنیایی بەهەموو لایەك دەدەین ئاسایش و سەقامگیریی كوردستان هێڵی سوورە و تاوەكو خاوەنی ئەو هێزە قارەمان و تێكۆشەرانە بین، ژیانی خەڵكەكەمان لە ئارامی و ئاسایشدا دەبێت. بەڵێن بە خانەوادە سەربەرزەكەی شەهید محەمەد و هاوڕێیانی دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ بوارێك بۆ تیرۆریستان ناهێڵینەوە.

خوای گەورە شەهید محەمەد بە بەهەشتی بەرین شادبکات  و سەبووری بەهەموو لایەک ببەخشێت.


بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان