سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەعات 7ی بەیانی وەک یەکەم کەس لە بنکەی دەنگدانی رەوشەن بەدرخان دەنگی دا.
لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان رایگەیاند، داوا لە هەموو دەنگدەران دەکەم بچن دەنگی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی رەوشی هەرێمی کوردستان بگۆڕێن و باشتری بکەین، پەیامیشمان بۆ دەنگدەران و سەرجەم هاووڵاتیانی کوردستان ئەوەیە کە زوو بەشداری دەنگدان بکەن تا کوردستان بگۆڕین و کۆتایی بەم دەسەڵاتە خۆسەپێنە بهێنین.