رۆمانی (وێڵگه‌ی یاده‌وه‌رییه گریمانكراوه‌كان)، دووه‌مین رۆمانی (یوسف عیزه‌دین)ه كه له‌لایه‌ن وه‌رگێڕ (باست مرادی)ییه‌وه، دوای وه‌رگێڕانی رۆمانی (ته‌نها رۆژێكی سارد) بكرێته فارسی و له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی (انتشارات افراز) له تاران/2024 بڵاوبكرێته‌وه. هه‌روه‌ها بابه‌تێكی تایبه‌تی لێكۆڵه‌ر و نووسه‌ر (هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د)؛ تایبه‌ت به رۆمانه‌كه، كه له‌كتێبی (دنیای تارمایی كاراكته‌ره په‌نهانه‌كان/ده‌زگای فام-2022) وه‌رگیراوه و به زمانی فارسی له‌پێشه‌كی رۆمانه‌كه‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه و په‌ره‌گرافێكیشی خراوه‌ته سه‌ر به‌رگی دواوه‌ی كتێبه‌كه.
یوسف عیزه‌دین، یه‌كێكه له رۆماننووس و چیرۆكنووسه دیاره‌كانی كورد و له‌دایكبووی سلێمانییە، ئێستا له تاراوگه ده‌ژی.
كۆمار مه‌سعود