کارەبا دەگەیەنرێتە 25 گوندی گەرمیان

11:43 - 2022-07-05
کوردستان
601 جار خوێندراوەتەوە

بەبڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار کارەبای نیشتمانیی دەگەیەنرێتە ژمارەیەک گوندی سنووری گەرمیان.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای گەرمیان بەکوردستانی نوێی ڕاگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و زیاتر لە 627 ملیۆن دینار دەربڕیوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی بواری کارەبا لە گەرمیان.
وتیشی: پرۆژەکە خۆی لە گەیاندنی تەزووی کارەبای نیشتمانی بۆ 25 گوندی سنووری ئیدارەی گەرمیان دەبینێتەوە.

یادگار عەلی

#گەرمیان

بابەتە پەیوەندیدارەکان