بوون و نەبوون

11:07 - 2024-10-23
کەلتور
39 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە لە نووسینی بیرمەندی گەورە، ژان پۆڵ سارتەر-ە و كەمال محەمەد لە ئینگلیزییەوە كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە.
ژان پۆڵ سارتەر (1905-1980) تەنها فەیلەسوف نییە، رۆمان و شانۆنامە و رەخنەی ئەدەبیشی نووسیوە. ساڵی 1964 خەڵاتی ئەدەبی نۆبێڵی پێبەخشراوە، بەڵام لەبەر هۆكاری سیاسی وەرینەگرتووە. بەرهەمە ئەدەبییەكانی، بێجگە لە جوانكاری لە شێوەی دەربڕیندا، ناوەڕۆكێكی فەلسەفییشیان لەخۆ گرتووە. ئەم بیریارە هەوڵیدا لە دەروازەی ئەدەبەوە بیروباوەڕە فەلسەفییەكەی بە خوێنەر بگەیەنێت. بیروباوەڕی فەلسەفیی سارتەر كە بە بوونگەرایی ناسراوە لەم كتێبەدا(بوون و نەبوون) باسكراوە و رۆشنایی خراوەتە سەر كێشە گرنگەكانی. 
سارتەر یەكێكە لەو بیریارانەی كاریگەریی بەسەر سەردەمەكەی و دوای خۆی ئاشكرا دەبینرێت، پاش جەنگی جیهانی دووەم گەلێك لە فێرگە و بزووتنەوەی ئەدەبی و هونەرییەكان، تەنانەت شۆڕشی خوێندكاران لە ئەوروپا و بزووتنەوەی چەپی نوێ، سوودیان لە بیروباوەڕەكانی وەرگرت و هەروەها سارتەر هەوڵیدا پردێكی پەیوەندیی لەنێوان بوونگەرایی و ماركسیزمدا دروست بكات و دژی ستالینیزم راوەستا. 
باشیلا جەعفەر

بابەتە پەیوەندیدارەکان