یەکێتیی نووسەران و رۆژنامونووسانی کورد لە سوریا، بەبۆنەی تێپەڕ بوونی چل ساڵ بەسەر کۆچی دوایی شاعیری نەمر (جگەرخوێن) دا، رۆژی 22/10/2024 لە ماڵەکەی خۆی لە قامیشلۆ یادێکی بەشکۆی بۆ شاعیری نەتەویی (شێخمووس حەسەن محەمەد ناسراو بە جگەرخوێن) رێکخست کە لەدایکبووی ساڵی 1903 ی گوندی حەساری باکووری کوردستانە و 1984 لە ئاوارەیدا لە ستۆکهۆڵم کۆچی دوایی کردووە) یەکێک لە شیعرە هەرە بەناوبانگەکانی شیعرێکیەتی بە ناونیشانی (شام شەکرە بەڵام وڵات شیرین ترە) و خاوەنی چەندین شیعری نیشتمانیی و دەقی داهێنەرانەیە.
بۆ زانیاریی خوێنەران ماڵەکەی سەیدا جگەرخوێن، شوێنی مەزارەکەشیەتی و مۆزەخانەیەکی بچووک و تایبەتیشە بە جلوبەرگ و هەموو کەرەستە و یادگارییەکانی.
لە یادی جگەرخوێن دا کە خانەوادەی شاعیر و ژمارەیەک لە نووسەران و ئەدەبدۆستانی رۆژئاڤا ئامادەیبوون، ئەو دێڕە شیعرە بەبیر دەهێنینەوە کە دەڵێت:
«نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین»
گوڵەباخ