پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری ورد و بەدواداچوون، بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و دەزگای دژەتیرۆری عیراق ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری حەویجە ئەنجامدا.
لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکەدا توانرا تیرۆرستێکی داواکراو بەناوی (س.ح.ل) لەدایکبووی 1971 دەستگیر بکرێت کە پێشینەی کاری هەیە لەناو ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، جیا لەوەی وەک چەکدارێک بەشێک بووە لە (دیوانی جوند) لە چەند بەشێکی جیای ڕێکخراوەکەش کاریکردووە.
پاش دەستگیرکردنی ڕاستەوخۆ ڕادەستی یاسا کرا بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەری.
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بە هاوبەشیی لەگەڵ هاوپەیمانە ناوخۆیی و نێودەوڵەوتییەکانمان، بەردەوامدەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکانی بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە پاشماوە و شانە نووستووەکانی تیرۆرستان لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان و عیراقدا.