شەپۆڵێکی خۆڵبارین رووی لە هەرێم کردووەو هاتوچۆ راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە

11:47 - 2025-08-16
کوردستان
49 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە، هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنماییەکی گرنگی بۆ شۆفێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی بینین، داوا لە شۆفێران دەکات بۆ سەلامەتیی گیانیان پابەندبن بەو رێنماییانەوە.

. پاراستنی ماوەی سەلامەتی لەنێوان ئۆتۆمبێلەکاندا.

داگیرساندنی گڵۆپی تەم (Fog Light) بۆ باشتر بینین.

بەکارهێنانی ماسک لەپێناوی پاراستنی تەندروستی.

هەروەها هاتوچۆی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کردووە، تا کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، گەشتەکانیان بۆ ناوچە شاخاوییەکان و رێگا دەرەکییەکان دوابخەن یاخود ئەنجامی نەدەن ئەگەر پێویست نەبێت.

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتییەکە ژمارەی هێڵە گەرمەکانی بڵاوکردووەتەوە تاوەکو هاووڵاتییان لە کاتی پێویستدا پەیوەندییان پێوەبکەن:

کۆنترۆڵی هاتوچۆ: 188

سەنتەری هەماهەنگیی پەیوەندییەکان (PJCC): 100

فریاگوزاریی تەندروستی: 122

بەرگریی شارستانی: 115

پۆلیسی فریاکەوتن: 104

ئاسایش: 106

بابەتە پەیوەندیدارەکان