جەستن ترۆدۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا رایگەیاند، لە دوو ساڵی داهاتوودا ژمارەی ئەو کۆچەرانە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکەنەوە کە روو لەو وڵاتە دەکەن. دەشڵێت، ئەمە رێکارێکی کاتییە بۆ ئەوەی گەشەی دانیشتووان بەشێوەیەکی کاتی رابگرین.