نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عیراق دەستی لەکار کێشایەوەو خۆی بۆکاری حزبی تەرخاندەکات

04:45 - 2024-10-25
عیراق
276 جار خوێندراوەتەوە


سەرچاوەیەکی باڵا لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان راگەیاند:  نزار ئامێدی، کە لە ٣ ی کانوونى دووەمى ٢٠٢٢ ەوە لەسەر پشکى یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بووەتە وەزیرى ژینگەى عیراق، دەستی لەکارکێشاوەتەوە و خۆی بۆ کاری حیزبی تەرخاندەکات و وەکو لێپرسراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە بەغداد دەستبەکاردەبێت.

سەرچاوەکە دەڵێت ، نزار ئامێدى، پێشتر بەڕێوەبەرى نووسینگەى سەرۆک کۆماری عیراق بووە و دەستلەکارکێشانەوەشى لە پۆستى وەزیرى ژینگە و خۆتەرخانکردنى بۆ کارى حیزبى یەکێکە لە راسپاردەکانى کۆنگرەى پێنجەمى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان