هەردوو بانکی رافیدەین و رەشید، لقی نوێ لە سلێمانی دەكەنەوە

10:41 - 2024-10-27
کوردستان
163 جار خوێندراوەتەوە

هەفتەی داهاتوو لقی نوێی هەردوو بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە شاری سلێمانی دەکرێنەوە، هاوکات لقێکی بانکی بازرگانی عیراقی لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکرێنەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاكانی عیراقی راگەیاندوە، رەزامەندی لەسەر کردنەوەی لقی نوێی بانکی رافیدەین و بانکی رەشید لە شاری سلێمانی دراوە و شوێنەکەش لە ناوەڕاستی شەقامی 60مەتری لە شارەکەدا دەبێت. 
ئاماژەی بەوەشكرد، لقێکی بانکی بازرگانی عیراقی (TBI) لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە، هەروەها لقی بانکی بازرگانی عیراق لە ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین دەکرێنەوە، بە ئامانجی زیادکردنی سەنتەرەکانی تەوتینکردنی مووچە لە بانکە فیدراڵییەکان.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بڕیاری ڕاگرتنی پڕۆژەی هەژماری من پێش 10 رۆژ لە لایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە دەرچووە و كەوتوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، داواكاری زۆر لەلایەن فەرمانبەرانە هەیە بۆ كردنەوەی لقی زیاتری بانكی بازرگانی و بانکی رافیدەین و بانکی رەشید.

 

#مووچە‌

بابەتە پەیوەندیدارەکان