ئەمڕۆ پاڵەوانێتییەکی عیراق لە سلێمانی کۆتایی دێت

01:26 - 2024-10-27
وەرزش
59 جار خوێندراوەتەوە

یەکێتیی ناوەندیی تۆپی سەرمێزی عیراق پاڵەوانێتی تۆپی سەرمێزی بۆ یانەکانی عیراق لە سلێمانی دەستپێکردووە، ئەم پاڵەوانێتیە بۆ ئاستی تەمەنە جیاجیاکانی کوڕان و کچانە،  رۆژی پێنجشەممەی رابروو دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ یەکشەممە 27/10/2024 کۆتایی دێت.
ئەم پاڵەوانێتییە تەواوی قوتابخانە و فێرگە و یانەکانی عیراق تیایدا بەشداریی دەکەن، یەکێتی تۆپی سەرمێزی یانەکانی عیراق نوسراوی رەسمی بۆ سەرجەم یانەکانی عیراق کردووە، مەرجی بەشداریکردنی یاریزانان دەبێت پێناسەی کارتی نیشتمانی یان پاسپۆرتیان هەبێت بۆ سەلماندنی تەمەنەکان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان