عیراق، بەرنامەیەک بۆ بەگەڕخستنی 35 هەزار كارگەی لەكاركەوتوو
عەقیل رەئوف سەرۆكی راوێژكارانی یەكێتیی پیشەسازییەكان رایگەیاند: لە عیراقدا 35 هەزار كارگەی لەكاركەوتوو هەیە و هۆكارەكەشی پشتیوانیی نەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی و دابین نەكردنی كارەبا و سووتەمەنی و نەبوونی توانای كێبڕكێیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بكرێت كە یەكێتیی پیشەسازییەكان دایڕشتووە بەربەستەكانی بەردەمی چارەسەر بكرێت، ئەوا كارگەكان دەخرێنەوەگەڕ و ئەو كارگانەش بخرێنەوەگەڕ توانای رەخساندنی سێ ملیۆن هەلی كاریان دەبێت بۆ هاووڵاتییان.
ئەلمەسرا
داوا لە ئیسرائیل دەكرێت پەیوەندیی لەگەڵ بانكە فەلەستینییەكان نەپچڕێنێت
وڵاتانی ئەندامی گروپی حەوت داوایان لە ئیسرائیل كرد پەیوەندییە بانكییەكانی لەگەڵ بانكە فەلەستنییەكاندا نەپچڕێنێت و بەردەوام بێت لە مامەڵەكردن لەگەڵیاندا.
ئەم داواكارییەی گروپی حەوت، دوای كۆبوونەوەیەكی وەزیرانی دارایی و سەرۆك بانكەكانی وڵاتانی ئەندام دێت، كە تیایدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە، بەردەوامبوونی پەیوەندیی نێوان بانكە ئیسرائیلی و بانكە فەلەستینییەكان گرنگە بۆ بەردەوامبوونی مامەڵە دارایی و بازرگانییەكان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.
سكای نیوز
یەدەگی زێر لە بانكە ناوەندییەكاندا گەیشتە بەرزترین ئاست
یەدەگی زێر لە بانكە ناوەندییەكانی وڵاتانی جیهاندا گەیشتە بەرزترین ئاست و ئێستا بانكەكان رێژەی %12.1 كۆی گشتی یەدەگی زێڕیان لای خۆیان گلداوەتەوە، ئەم رێژەیەش بەرزترین رێژەی كۆكردنەوەی یەدەگی زێڕە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا.
بانكە ناوەندییەكانی هەریەكە لە چین و هیندستان و توركیا و پۆڵەندا زۆرترین یەدەگی زێڕیان كۆكردۆتەوە، لە نێویشیاندا چین بەرزترین ئاستە كە دوو هەزار و 264 تۆن زێڕی هەیە.
CNN