«لە خۆشی و ناخۆشییەكانیاندا لەگەڵیاندابن و بەدەنگ داواكارییەكانیانەوە بچن»

رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی، سیاسەتێكی دروستی هەیە و دەیەوێت خزمەت بە خەڵكی كوردستان بكات

12:46 - 2024-10-28
کوردستان
122 جار خوێندراوەتەوە

رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، تەئكیددەكاتەوە كە ئامانجی سەرەكیی یەكێتی، خزمەتكردنی خەڵكە و هەموو هەوڵەكانیشی بەو ئاڕاستەیەیە.
بەمەبەستی پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە هەڤاڵانی بازنەكان و دەنگدەرانی سنوورەكانیان، رەفعەت عەبدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی، سەردانی بازنەكانی كارێزەوشك، تووی مەلیك و زەرگەتەی كرد و لە كۆبوونەوەیەكدا كە ئاسۆس عەلی و جوتیار نوری و سەرپەرشتیارانی بازنەكان ئامادەبوون، دەستخۆشی سەركەوتنی گەورەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی لە هەمووان كرد و وتی: هەوڵی هەموو هەڤاڵان بە سەرپەرشتیی سەرۆك بافڵ، رۆڵی كاریگەریان هەبوو لە زیادبوونی رێژەی دەنگەكانی یەكێتی بەراورد بە هەڵبژاردنەكانی رابردوو، وتیشی: كەرنەڤاڵە جەماوەرییەكانی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بافڵ، هاندان و پاڵنەرێكی بەهێز بوون تا خەڵكی كوردستان بەو رێژە زۆرە بەشداریی هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بە یەكێتی بدەن.
سەبارەت بە سیاسەتی یەكێتی بۆ بارودۆخی ئێستا و داهاتوو، رەفعەت عەبدوڵڵا، تەئكیدیكردەوە كە یەكێتی سیاسەتێكی دروستی هەیە و دەیەوێت خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات، لەوڕووەشەوە داوای لێكردن كە دەرگای بازنەكانیان بخەنە سەرپشت بۆ هاووڵاتیان و خۆیان بە بەشێك لە خەڵك بزانن و لە خۆشی و ناخۆشییەكانیاندا لەگەڵیاندابن و بەدەنگ داواكارییەكانیانەوە بچن.

#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان