یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان بەنیازە مانگی داهاتوو، خولەكانی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان دەستپێبكات، بەڵام كێشەیەكی گەورە رووبەڕوی دەبێتەوە و رەنگەكێشەكە ببێتە هۆی دواكەوتنی دەستپێكردنی خولەكان.
ئەو كێشەیەی كە رووبەڕووی یەكێتیی ناوەندیی تۆپی پێی كوردستان دەبێتەوە، ئەوەیە زۆربەی ناوبژیوانەكانی كوردستان بڕیاری بایكۆتی خولەكانیان داوە و ئامادە نین كاری ناوبژیوانی بكەن، ئەمەش بە هۆی ئەوەوە كە وەرزی رابردوو سەركەوتووانە خولەكانیان بەڕێوەبردووە، بەڵام تائێستا شایستە داراییەكانیان وەرنەگرتووە.
ئەوەتا لە كوپەری ناوبژیواناندا زۆربەی ناوبژیوانان بەشدارییان نەكرد، بەڵكو ژمارەیەكی كەمی ناوبژیوانان بەشداربوون، ئێستا ئەمان داوا لە یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان دەكەن ئەم كێشەیەیان بۆ چارەسەر بكات، ئەگەر نا، ئەوان ئامادە نین هیچ یارییەك لە یارییەكانی خولەكە بەڕێوە ببەن.