خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق

یانەكانی كوردستان ئەنجامەكانیان دڵخۆشكەر بوو

12:56 - 2024-10-29
وەرزش
68 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی یانەكانی عیراق دەستیپێكرد و تا رۆژی شەممەی رابردوو 26/10 بەردەوام بوون.
لەم هەفتە نوێیەدا، ئەنجامی یانەكانی هەرێمی كوردستانی بەشدار دڵخۆشكەر بوون، زاخۆ لە بەغدا 3-2 لە زەورا -ی بردەوە، نەورۆز لە یاریگای خۆیدا 2-1 لە نەجەف -ی بردەوە، دهۆك -یش لە یاریگای خۆیدا 0-0 لەگەڵ كارەبا یەكسان بوو، تەنیا هەولێر نەبێت كە دووچاری دۆڕاندێكی قورس هاتو 0-4 بە یانەی قاسم دۆڕا.
ئەمڕۆ سێشەممەو سبەی چوار شەممە هەرچوار یانەی ناوبرا و  یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی خۆیان دەكەن، نەورۆز بە هەمان شێوە لە یاریگای خۆیدا میوانداریی لە تەڵەبە دەكات، زاخۆ و دهۆك دێربی دهۆك لە یاریگای زاخۆ دەكەن، هەولێر -یش میوانداریی لە نەجەف دەكات.
بەر لەئەنجامدانی ئەم یارییانە و پاش تێپەڕ بوونی 4 هەفتە بەسەر یارییەكانی ئەم خولەدا، ریزبەندیی یەكەم تا سێیەمی خولەكە و ریزبەندیی یانەكانی كوردستانیش بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:
-1 شورتە 4 یاریی (10 خاڵ).
-2 نەوتی میسان 4 یاریی (10 خاڵ).
-3 زاخۆ 4 یاریی (8 خاڵ).
-8 هەولێر 4 یاریی (7 خاڵ).
-11 نەورۆز 4 یاریی (5 خاڵ).
-13 دهۆك 4 یاریی (4 خاڵ).

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان