پاش تەواو بوونی گەڕی سێیەم و چوارەمی یارییەكانی نەیشنس لیگ

01:02 - 2024-10-29
وەرزش
63 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی 10 –ی ئەم مانگە گەڕی سێیەم و چوارەمی یارییەكانی نەیشنس لیگی وڵاتانی ئەوروپا كران و ئەم دوو گەڕەی یارییەكان تا رۆژی سێشەممە 15/10/2024 بەردەوام  بوون.
لە ئاستی یەكەم یان خولی یەكەمی نەیشنس لیگدا چەندین یاریی گرنگ كران، لە هەمان ئەو رۆژانەدا یارییەكانی سەرجەم ئاست یان خولەكانی تری دووەم تا چوارەمیش كران، بە تەواو بوونی ئەم یارییانە، لە ئاست یان خولی یەكەمدا كە زۆرترین هەڵبژاردە بەهێز و ناودارەكانی ئەم كیشوەرەی لەخۆ گرتووە، ریزبەندیی گروپەكان بەمشێوەیەی خوارەوەی لێهاتووە :

گروپی یەكەم
-1 پورتوگال (4 یاری) (3 بردنەوە، 1 یەکسان)(10 خاڵ).
-2 كرواتیا (4 یاری) (2بردنەوە، 1 یەکسان،1 دۆڕان) (7 خاڵ).  -3 پۆڵەندا (4 یاری)(1 بردنەوە، 1 یەکسان، 1 دۆڕان) (4 خاڵ).
-4سكۆتلەندا (4 یاری) (1 یەکسان، 3 دۆڕان) (1 خاڵ).

گروپی دووەم
-1 ئیتاڵیا (4 یاری)(3 بردنەوە، 1 یەکسان)(10 خاڵ). 
-2 فەرەنسا (4 یاری) (3 بردنەوە، 1 دۆڕان)(9 خاڵ). 
-3 بەلجیكا (4 یاری)(1 بردنەوە، 1 یەکسان، 2دۆڕان) (4 خاڵ).
-4 ئیسرائیل (4 یاری) (4 دۆڕان)(0 خاڵ).

گروپی سێیەم
-1 ئەڵمانیا (4 یاری)(3 بردنەوە، 1 یەكسان)(10 خاڵ).
-2 هۆڵەندا (4 یاری) (1 بردنەوە، 2یەكسان،1 دۆڕان) (5خاڵ).
-3 هەنگاریا (4 یاری) (1 بردنەوە، 2یەكسان،1 دۆڕان) (5خاڵ).
-4 بۆسنە (4 یاری)( 1یەكسان،3 دۆڕان) (1 خاڵ).


گروپی چوارەم

-1 ئیسپانیا (4 یاری)(3 بردنەوە، 1 یەكسان)(10 خاڵ).
-2 دانیمارك (4 یاری)(2 بردنەوە، 1 یەكسان، 1 دۆڕان)(7 خاڵ).
-3 سربیا (4 یاری) (1 بردنەوە، 1 یەكسان، 2 دۆڕان)(4 خاڵ).
-4 سویسرا (4 یاری) (1 یەکسان، 3 دۆڕان) (1 خاڵ).
مانگی ئایندەش نۆڤەمبەری 2024، جەولەی پێنجەم و شەشەمی یارییەكان بەڕێوە دەچن 14/11 یارییەكان لە هەر چوار خولەكەدا دەستپێدەكەن و تا رۆژی سێشەممە 19/11 دەخایەنێت و لە كاتی خۆیدا تەواوی یارییەكان بڵاو دەكەینەوە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان