فلاشی ئابووری

10:14 - 2024-10-30
ئابووری
84 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

 

قەتەر بە بڕی 27 ملیار دۆلار بەشداریی دەكات

كۆمپانیای وزەی قەتەری بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای تۆتال ئینێرجی، بە بڕی 27 ملیار دۆلار بەشداریی لە پڕۆژەیەكی گەورەی پەرەپێدانی كەرتی نەوت و غاز و وزەی خۆری عیراقدا دەكات.

بە پێی بەیاننامەیەكی كۆمپانیای وەزی قەتەر، هاوبەشییەكەی نێوانیان بەو شێوەیەیە، كە %50ی پڕۆژەكە بەر وزەی قەتەر دەكەوێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ كۆمپانیای تۆتال ئینێرجییە، ئامانجی پڕۆژەكەش چارەسەری كێشەكانی عیراقە لە بواری وزەدا.
پێگەی ئەلتاقە

 

كرێكارانی پیشەسازیی و كانزایی ئەڵمانیا مانیانگرت

كرێكارانی كەرتی پیشەسازیی كانزا و ئەندازیاریی ئەندامی سەندیكای (ئای جی میتال) رۆژی سێشەممە مانیانگرت و داواكارییەكەشیان پەیوەستە بە نوێكردنەوەی گرێبەستی كارەكانیانەوە.

راپۆرتی كەناڵەكانی راگەیاندن ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كرێكارانی ئەو كەرتە كە نزیكەی 3.9 ملیۆن كەس دەبن خوازیارن بە مووچە و بارودۆخی كارەكانیاندا بچنەوە. ئەم مانگرتنەی كرێكاران دوای ئەوە دێت كە كۆمپانیای فۆلكس ڤاگن رایگەیاندبوو، بە نیازە سێ كارگە دابخات و دەیان هەزار كرێكار بێكار بكات.
سكای نیوز

 

ژاپۆن و نزمترین ئاستی رێژەی بێكاری

وەزارەتی كاروباری ناوخۆ و پەیوەندییەكانی ژاپۆن رایگەیاند: ئاماری رەسمی بۆ مانگی ئەیلولی رابردوو دەریدەخات، كە رێژەی بێكاری لەو وڵاتەدا دابەزیوە بۆ كەمترین ئاست و گەیشتۆتە %2.4
بە پێی ئەم ئامارە نوێیە ژاپۆن رێژەی بێكاری بە رادەیەك كەمكردۆتەوە تەنانەت لە ئاستی پێشبینییەكانی پسپۆڕانیش كەمترە، چونكە پێشتر پسپۆڕان پێیان وابوو، لە باشترین دۆخدا رێژەی بێكاری لە ژاپۆن كەم دەبێتەوە بۆ %2.5 و لەوە زیاتر دانابەزێت.
سكای نیوز




بابەتە پەیوەندیدارەکان