پێشمەرگەی سلێمانی ئەم یارییەشی نەبردەوە

10:28 - 2024-10-30
وەرزش
42 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی دوو شەممەی رابردوو 28/10، یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق بەڕێوە چوون، تیپی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بۆ دووەم هەفتەی یەك لەسەر یەك دووچاری دۆڕاندن هات و ئەمجارەش 0-2 بە یانەی سەناعە دۆڕا، لە هەفتەی یەكەمیشدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 1-2 بە یانەی جۆلان دۆڕابوو، بەم دوو ئەنجامە، پێشمەرگەی سلێمانی هیچ خاڵێكی لە دوو جەولە لە یارییەكانی ئەم خولە كۆنەكردۆتەوە و لەگەڵ موسڵ دوا تیپی ریزبەندیی خولەكەن.
تیپی یانەی گازی باكوور -ی شاری كەركوك، دووەم یانەی كوردستانی بەشداری ئەم خولەیە، ئەم بەپێچەوانەی پێشمەرگەوە، یاریی ئەم هەفتەیەی 1-0 لە یانەی ئەمانەی بەغدا بردۆتەوە، لە هەفتەی یەكەمیشدا 1-1 لەگەڵ مەسافی یەكسانبووە و ئێستا 4 خاڵی هەیە و دووەمی ریزبەندیی خولەكەیە.
پاش تەواو بوونی هەفتەی دووەمی یارییەكان، تیپی شەش یانە هەریەكەو یارییەكیان بردۆتەوە و یارییەكیش یەكسانبوون و خاوەنی 4 خاڵن و بە جیاوازی گۆڵ یەكەم تا شەشەمی ریزبەندیین بەمشێوەیە:
1- مەسافی      (+2) (4 خاڵ).
2- گازی باكوور (+1) (4 خاڵ).
3- ئیتیساڵات   (+1) (4 خاڵ).
4 -جۆلان        (+1) (4 خاڵ).
5- رومادی      (+1) (4 خاڵ).
6 -عەفەك      (+1) (4 خاڵ).

بابەتە پەیوەندیدارەکان