باسكەی یانەكانی عیراق

10:32 - 2024-10-30
وەرزش
108 جار خوێندراوەتەوە

*دوا ریزیەندیی خولی پیشەگەرەكان
*خولی پلە دوو دەستپێدەكات
یەكێتیی ناوەندیی باسكەی عیراق بەردەوامە لە چالاكییەكانی و سەرپەرشتیکردنی یاریی باسكە لە سەرتاسەری عیراقدا.
لەم چوارچێوەیەدا، یارییەكانی خولی پیشەگەرانی باسكەی یانەكانی عیراق بەردەوامە و تائێستا هەشت جەولە لە یارییەكانی ئەم خولە بەڕێوە چوون، پاش تەواو بوونی ئەو یارییانە ئێستا یانەی دیفاع جەوی بە 15 خاڵ یەكەم و دیجلە جامیعە و شورتە دووەم و سێیەمی ریزبەندیین و هەریەكەشیان خاوەنی 3 خاڵە.
لە خولی تازە پێگەیشتوانیشدا، كە هاوشان لەگەڵ ئەم خولە یارییەكانی بەڕێوە دەچن، دەربەندیخان  لە ئاستێكی باشدا دەبینرێت و توانیویەتی 11 خاڵ لە 4 بردنەوەو 3 دۆڕاندن كۆ بكاتەوە و ئێستا چوارەمی ریزبەندیی خولەكەیە.
دوا ریزبەندیی خولەكەش بەو شێوەیەیە كە لە خشتەكەدا دیارییكراوە و لە پەیجی رەسمیی یەكێتیی ناوەندیی باسكەی عیراقەوە لە فەیس بوك وەرگیراوە.
خولی پلە دوو
لەلایەكی تریشەوە هەر یەكێتیی ناوەندی باسكەی عیراق، خولی پلە دووی یانەكانی عیراقیش دەستپێدەكات و لە بارەگای یەكێتیی ناوبراو كۆبوونەوەی هونەریی بۆ ئەم خولەش كراوە، یانە بەشدارەكان بەسەر چوار گروپدا دابەشكراون:
*گ1: شەقڵاوە، ئارارات، جیهان، ئاسۆ-یارییەكانی ئەم گروپە لە هەولێر دەبێت.
*گ2:شۆرجە، توركمان، سۆلاڤ، لاوانی دبس-یارییەكانی ئەم گروپە لە كەركوك دەبێت.
*گ3: دهۆك، زانكۆی سلێمانی، سامەڕا، ئەرمەنی - یارییەكانی ئەم گروپە لە سلێمانی دەبێت.
*گ4: چبایش، كەربەلا، رەوزەتەین، بابل - یارییەكانی ئەم گروپەش لە كەربەلا دەبێت.
بڕیار وایە رۆژانی 14 تا 16/11/2024 یارییەكانی ئەم خولە دەستپێبكەن.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان