لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من ، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایکەیاند ، ئەو پڕۆسەیە نەچووەتە ناو دەنگدانەوە بۆیە شتێك نەماوە بەناوی هەژماری من ، وتیشی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی شتێك هەیە، بەناوی تەوتین هاووڵاتیان دەتوانن بچن تەوتین بكەن، وتیشی لەكام وڵاتدا هەبووە مووچەخۆر ناچاربكرێت لەبانكێك مووچە وەربگرێت، دەشڵێت، ئەوەی خۆمان كردوومانە لێی رازین، باسی لەوەشكرد، پارتی زۆر غەڵەت تێگەیشتووە و دەبێت ئەوان بێن بۆ لای ئێمە و بزانن ئێمە چی فەرز دەكەین بەسەریاندا.
سەبارەت بە ساختەكردنی دەنگەكانی خۆی و قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، دەنگەكان دەنێرین بۆ دادگای نێودەوڵەتی و دەچین بۆ باشترین كۆمپانیا كە بیسەلمێنێت ئەم دەنگە ساختەیە، دواتر ئەو میدیایەی كە ئەم دەنگەی بڵاوكردووەتەوە دەیدەینە دادگا و هەر بەرپرسێكیش دەستی لەپشتیەوە بووە ئەویش دەدەین دادگا.