حه‌مه هاشم
فۆڕمی بەهێز و ئیستاتیکی، تەکنیکی سادە و باڵا، رەنگی جوان و رەهەندی بەرجەستەکراو، پەیوەندییه‌كانی نێوان هێزی فۆڕم و چوارچێوە، چوارچێوە لێت ناگەڕێ هێزی جوانیی ئەو نەبینی، ئەمانە پێناسەن بۆ کارە هونەرییەکانی شێوه‌كار(بەهێز نامیق). زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی له جیهاندا سه‌وداسه‌ری كاركردنن له‌سه‌ر ریسایكل كردنه‌وه‌ی (دووباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی) ماتریاڵی فڕێدراو یان بێكه‌ڵك و گۆڕینیان بۆ ماتریاڵی به‌كه‌ڵك و ئیستاتیكی و هونه‌ر، جگه له هونه‌ریش بۆ ڕزگاربوونی به‌شێكی كه‌می پیسبوونی زه‌وی چه‌نده‌ها رێكخراو و كارگه‌ی پیشه‌سازی و ژینگه پارێزان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بیركردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند بێگومان جیاوازیی زۆری هه‌یه، چونكه ئه‌و به‌جیا له‌وه‌ی ماتریاڵه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ شتێكی به‌كه‌ڵك، ئه‌وا به‌رگێكی ئیستاتیكیشی به‌به‌ردا ده‌كات، كه ده‌روونی مرۆڤ پێویستیه‌تی. به‌هێز نامیق، له‌و هونه‌رمه‌ندانه ده‌ژمێردرێت كه هه‌مان خاسیه‌تی هونه‌ریی به‌به‌ر كاره‌كانیدا ده‌كات و ئایدیاش ده‌خاته پاڵ مانا قوڵه‌كانی فۆڕمی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی. هونەری ئەپسایکل کراو یان پاشماوەی فڕێدراو و گۆڕینی بۆ هونەر لە جیهانی ئێستاماندا کە زیاتر گرنگی به بەردەوامیی و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان دەدات، پێی ده‌وترێت هونەری Upcycled كه وەک دەربڕینێکی هونەریی گەورە سەریهەڵداوە، بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌سه‌ر دۆخی پیس بوونی ژینگه‌ی جیهان و گله‌ییكردن له مرۆڤ، هه‌روه‌ها دورینی به‌رگێكی دیكه‌ی هونه‌ریی بۆی تا له دۆخێكی ناشیرینیه‌وه بگۆڕدرێت بۆ جوانی و جوانبه‌خشی، كه ئه‌وه‌یان هێزی هونه‌رمه‌ندی ده‌وێت تا فۆڕمێكی ئیستاتیكیمان بۆ بڕه‌خسێنێ، ئه‌مه‌ش نەک هەر لە رێگەی جوانییەکەیەوە ئیلهامبەخشە، بەڵکو بەشدارییەکی ئەرێنی گرنگه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگە لە دۆخی مه‌ترسیداری ژینگە. به‌م پێیه‌ش ئه‌و پێناسه‌یه‌مان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت كه هونەری Upcycled پراکتیکێکی هونەرییە، گرنگیی بە گۆڕینی ماددە فڕێدراوەکان یان بەکارنەهێنراوەکان دەدات بۆ بەرهەمی هونەری ناوازە و مانادار.
هه‌روه‌ك چۆن هونەری ئەپسایکل لەسەر بنەمای پێدانی ژیانێکی نوێ بەو شت و کەرەستانە دامەزراوە کە ئەگەرنا بە زبڵ دادەنرێت، به‌هێز نامیق، وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك هه‌مان دۆخی خوڵقاندووه له كاره‌كانییدا. بە پێچەوانەی ریسایکلین کردنی ئاسایی کە بریتییە لە شیبوونەوەی کەرەستەکان بۆ دووبارە بەکارهێنانەوە لە بەرهەمە هاوشێوەکاندا، ئەپسایکلکردن ئەم ماددانە دەگۆڕێت بۆ شتێکی نوێ و رەسەن، پاراستنی جەوهەری رەسەنیان له فۆڕمێكی هونه‌ری باڵادا، هونەرمەندی ئاپسایکلکراو بۆ جوانی نائاسایی و شێوه مۆدێرنەکان دەگەڕێن، ئەوان لە شتگەلێکی بێسوودەوە بەدوای گێڕانەوەی چیرۆك و فكری نوێ‌دا دەگەڕێن. هونەری ئەپسایکلد چەندین سوودی هەیە لە بواری بەڕێوەبردنی پاشماوە و ریسایکلکردندا بە دووبارە بەکارهێنانەوەی شت و کەرەستە فڕێدراوەکان، هونەری ئەپسایکل بەشدارە لە کەمکردنەوەی پاشماوە لە زبڵدانەکاندا، جگە لە کەمبوونەوەی پێویستی بە سەرچاوە بۆ بەرهەمهێنانی شتە نوێیەکان. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا ئەم کارە هونەرییانە وەک بیرخستنەوەی شێوه‌ی نامه‌ئلوفی بینراو بۆ گرنگی بەردەوامیی و دووبارە بەکارهێنانەوەی سەرچاوەکانی کاردەکەن، بەم شێوەیەش هۆشیاری ژینگەیی بەرەوپێش دەبەن.
هونه‌رمه‌ند (به‌هێز نامیق) له‌م بواره‌دا پالێتێکی بێ‌کۆتایی له ماتریاڵ و ره‌نگ و کەرەستەی هەیە بۆ کارکردن لە فۆڕمدا، بۆیه هونه‌رمه‌ندێكی جیاوازه له‌وانی دیكه، هونەرمەندی هونەری ئەپسایکل کراو لەناو کۆمەڵگەی هونەریدا چەندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌یه بەهۆی پابەندبوونیان بە هونەری ئەپســـایکلەوە جیاواز ده‌رده‌كــــــەون و ده‌گمه‌نن. بــــۆ نموونــــه هونەرمەندێکی بـــەنـــاوبــــــانگـی بــەڕازیـــــلی، وه‌ك مونیز کــەرەستەی نائاســــایی وەک شوکولاتە و یــــاری و پـــــــاشــــماوەی ئـــەلیکــــــترۆنــــی بەکـــــــاردەهێنێت بــــۆ دروســــتکردنی بەرهەمی هـــــونەری ئـــایکــــــــــــــۆنی، بـــەرهـــەمـــەکـــانی بــەدواداچـــوونـــــه بۆ ناسنامە و کو‌لتوور و بەردەوامیی ژیانی مرۆڤ. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مێكی هونه‌ری کە لەلایەن مەندی بارکەرەوە دروستکراوە كه فۆتۆگرافەرێكی بەریتانییە ئەو پلاستیک بەکاردەهێنێت کە لە کەناراوەکانی ده‌ریا و رووباره‌كانی جیهاندا فڕێده‌درێن و ئه‌و ده‌چێت ده‌یاندەدۆزرێتەوە و ده‌یانكات به فیگه‌ری هونه‌ریی نایاب. لەگەڵ ئەوه‌شدا وێنەی سەرسوڕهێنەر دروست ده‌كات کە تیشک ده‌خەنە سەر پیسبوونی ژینگه به پلاستیکی نزیك له زەریاکانمان. هه‌روه‌ها ده‌بینین (ئێل ئاناتسو)ی بە رەچەڵەک خەڵکی غانایە و بەناوبانگە بە پەیکەرە سەرنجڕاکێشەکانی کە لە سەرپۆشی شووشەی ئەلەمنیۆم دروستکراون. بە شێوەیەکی هونەریی کۆیان دەکاتەوە بۆ ئەوەی بەرهەمی زەبەلاح و رووناك پێکبهێنێت. جگه له‌مانه‌ش هونەرمەندی ئەمریکی (چاکایا بووکەر) بە بەکارهێنانی تایەی فڕێدراو کە بە شێوه‌ی شریت ده‌یانبڕێت، پەیکەر دروست دەکات کە نه‌رم و ناسکیی كاره‌كانی وه‌ك رۆحی پەپوولەکان وەبیر دەهێنێتەوە. (رۆزنتاڵ) ئەو شتانە کۆدەکاتەوە کە لە کەناراوەکاندا دەدۆزرێتەوە و بە نەخشی ئەندازەیی رێکیاندەخات بۆ دروستکردنی ئینستێلاسیۆنی هونەریی کە تیشک دەخاتە ســـــــــەر پیسبوونی دەریاکان.
هونەرمەندی داکۆتای باشوور (جۆن لۆپێز) پەیکەری سەرسوڕهێنەر لە کانزای خراپ دروست دەکات، وەکو پارچەی ئۆتۆمبێل و ئامێرە بەسەرچووەکانی کێڵگە. ئه‌م نموونانه باس ده‌كه‌ین تا زۆرتر گرنگی كاره هونه‌رییه گۆڕاوه‌كانمان بۆ شیببێته‌وه و بایه‌خی كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند (به‌هێز نامیق) باڵا ببینین، چونكه هونەری ئاپسایکل فۆرمێکی ورووژێنەر و بەردەوامی دەربڕینی هونەرییە کە ماددە فڕێدراوەکان دەگۆڕێت بۆ بەرهەمی هونەریی ناوازە و مانادار، لە رێگەی بیری داهێنەرانه‌ی هونەرمەندان کە پابەندن بە بەردەوامییەوە، له‌به‌رئه‌مه‌شه كاره‌كانی (به‌هێز) نەک هەر ئیلهامبەخشن، بەڵکو بەڕێوەبردنی پاشماوەی فڕێدراو بەرپرسیارانە تر و ژینگەپارێزانەتر بەرەوپێش دەبات.
له كاره هونه‌رییه‌كانیدا دەیسەلمێنێت جوانی و مانا لە چاوەڕوان نەکراوترین شوێنەکاندا دەدۆزرێتەوە، هەناسەدانی ژیانێکی نوێ بۆ ئەو شتەی سەردەمانێک بە زبڵ و خاشاک دادەنرا، ئه‌و دێت و ده‌یكات به فۆڕمێكی هونەریی ناوازه.