بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازییی لە ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە دیدارەكەدا پێكهێنانی حكومەتی نوێ و هەماهەنگیی نێوان لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار كرایەوە بەشێوەیەك ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی هەرێمی كوردستان و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵكەكەی.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی هەنگاوەكانی یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ روونكردەوە و وتی، خواست و داواكارییەكانی خەڵك بەرنامەی كاركردنمانە و هەموو هەنگاوێك لەپێناو دابینكردنی داهاتوویەكی گەشتر دەنێین، كوردستان پێویستی بە خزمەت و پێكەوەیی هەیە نەك جیاكاری و تاكڕەوی كە خۆشبەختانە كۆتاییمان پێهێنا.