بۆ کۆچی دوایی مامۆستا شوان ئەحمەد حەمەدەمین ئاغا دزەیی، کەسایەتیی دیاری هەولێر
پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
بنەماڵەی مام ئەحمەد حەمەدەمین ئاغا دزەیی دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال بوون و لە رووداوە سیاسییەکانی باشووری کوردستاندا رۆڵێكی گرنگییان گێڕاوە و مایەی پێزانینە.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموو لایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان