ئه‌لێكسیا پوتیاسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا و هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی ئیسپانیا رۆژێك به‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كانی یۆرۆی ژنان دووچاری پێكانێكی قورس هات و به‌هۆیه‌وه به‌شداری یۆرۆی ژنان ناكات كه دوێنی ده‌ستیپێكرد.
پوتیاس خاوه‌نی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر و زه بێستی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی 2021ه و له كاتی راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ یۆرۆ دووچاری پێكانێكی قورس هات و بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی درا.
پوتیاس له كاتی راهێنان له كاتێكدا هه‌وڵی داوه تۆپێك بگرێت كه‌وتوه‌و دوی پشكنین ده‌ركه‌وتووه پێكانه‌كه‌ی له به‌سته‌ری سه‌ره‌كی ئه‌ژنۆی دایه‌و به‌هۆیه‌وه ماوه‌یه‌ك داده‌بڕێت.
پوتیاس ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری تۆپی پێی ژنانه وه‌رزی رابردوو گۆڵكه‌ری چامپیۆنس لیگ بوو به 11 گۆڵ و له خولی ئیسپانیاش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا 18 گۆڵی كرد، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌شی خاوه‌نی 27 گۆڵه له 100 یاریدا.