شاهێز ئەلبورز
نێوه‌ندی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌ت ژانری رۆمان ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی پێشكه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌م به ژماره رۆماننووسه‌كانی زۆربوون و هه‌م له باری شێوازی نووسین و ته‌كنیكه‌وه گه‌شه‌ی باشی كردووه و نووسه‌رانی تازه‌ی عه‌ره‌ب هه‌وڵ ده‌ده‌ن به شێوازی تازه و دوور له گێڕانه‌ی ئاسایی رۆمان بنووسن، بابه‌ت و تێمای رۆمانه‌كانیش به زۆری كار له‌سه‌ر ئێستای ژیانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئه‌م رۆمانه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و رۆمانانه‌وه دووره له كه‌شی نیشتمانی عه‌ره‌بی و زیاتر كه‌شێكی عیرفانییه و شوێن له رۆمانه‌كه‌دا جێگه‌یه‌كی خه‌یاڵییه. شوێنی رووداوه‌كان كه‌نار ده‌ریایه‌كی خه‌یاڵییه و كاره‌كته‌ره‌كانیش خه‌یاڵین نه‌ك واقیعی. له‌یلا پتر له كاره‌كته‌رێكی خه‌یاڵییه و حۆرییه‌كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی و له كه‌نار ده‌ریادایه.
من و له‌یلا رۆمانێكه هاوشێوه‌ی ئه‌و رۆمانانه‌ی كه كاریگه‌ری دنیای عیرفانیان به‌سه‌ره‌وه‌یه و چیرۆكی عیرفانییه. له زومره‌ی رۆمانی چل رێساكه‌ی عه‌شقه. ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه باسی دنیای عیرفانه چیرۆكی له‌یلای حۆرییه له‌ته‌ك ماركۆس ئۆگه‌ستین، فه‌یله‌سوفی پیر. گه‌شتی له‌یلای حۆری له كه‌نار ده‌ریاوه له ته‌ك ئه‌و فه‌یله‌سوفه گه‌شتێكی عیرفانییه و گێڕانه‌وه‌كان پێده‌نێنه دنیای رۆحانییه‌وه. له‌و دیالۆگه درێژه‌ی نێوانیان گێڕانه‌وه په‌ی به زۆر بابه‌ت ده‌بات له‌باره‌ی دنیای رۆحانی و خودا و خوداناسی و خۆشه‌ویستی و ئاسووده‌یی مرۆڤ و... به‌گشتی رۆمانه‌كه جیاواز له زۆر رۆمانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب دووره له كه‌شی عه‌ره‌بی و چیرۆكی عه‌ره‌بییه‌وه، گێڕانه‌وه باس له شوێنێك ناكات كه نیشتمانی عه‌ره‌ب بێ یان باسوخواسی سیاسی و نیشتمان نییه. سه‌رله‌به‌ری رۆمانه‌كه چیرۆكی ئه‌و كچه‌یه كه هاوشێوه‌ی حۆرییه‌كه گه‌یشتووه‌ته كه‌ناری ده‌ریا و فه‌یله‌سوف پێی ئاشان ده‌بێ و ورده ورده له یه‌كتری نزیك ده‌بنه‌وه و گفتوگۆ ده‌كه‌ن و دیالۆگه‌كان گێڕانه‌وه‌كان به ئاقاری ئه‌وین و جوانی و رۆحدا ده‌ڕۆن.
ئه‌م رۆمانه به زمانێكی ساده و ره‌وان نووسراوه و ئاسان له‌و دیالۆگانه حاڵی ده‌بی، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكی رۆمانه‌كه قووڵه و بابه‌تی جدی و قووڵ له خۆده‌گرێ و پرسیاره قورسه‌كان ده‌هێنێته به‌رباس. نووسه‌ر هه‌م به‌ساده‌یی ده‌چێته نێو بابه‌ته‌كه‌وه و هه‌م شێوازی داڕشتنه‌وه‌ی به‌شه‌كان به‌و جۆره‌یه كه خوێنه‌ر وه‌ڕس نابێ، به‌شه‌كانی كورت كورتن. ئه‌وه‌ش واده‌كات خوێندنه‌وه‌ی رۆمانه‌كه ئاسان بێت و خوێنه‌ر وه‌ڕس نابێ له خوێندنه‌وه‌ی.
رۆمانی من و له‌یلا نوێترین به‌رهه‌می وه‌رگێڕانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ دانا عه‌سكه‌ره و له بڵاوكراوه‌كانی ناوه‌ندی فێربوونه. رۆمانه‌كه نووسینی نووسه‌ری عه‌ره‌ب ئه‌حمه‌د ئال جوده‌یه و دیزاینی به‌رگ برایم ساڵحه. دانا عه‌سكه‌ر جگه له شیعر و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی له بواری وه‌رگێڕانیشدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی، له‌وانه ده‌رگای ته‌باشیری ئه‌حمه‌د سه‌عداوی، قورخوێنی حه‌سه‌ن فالح... ئه‌م رۆمانه‌ی نووسه‌ر ئه‌حمه‌د ئال جوده نوێترین وه‌رگێڕانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕه، لێره‌وه ده‌ستخۆشی له نووسه‌ر ده‌كه‌م به‌و كوردییه ره‌وان و جوانه رۆمانه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه.