ناوەڕاستی ئەم مانگە، نۆڤەمبەری 2024، هەفتەیەكی تری فیفا بەڕێوەیە و هەڵبژاردەكانی وڵاتان لەسەرجەم كیشوەرەكاندا، بەشداریی چەندین یاریی دۆستانە و رەسمی كیشوەرەكان دەكەن.
لە كیشوەری ئەمریكای باشوور، دوو جەولەی تری یارییەكانی پاڵاوتنی كیشوەرەكە بۆ گەیشتن بە مۆندیالی ئایندە – 2026 بەڕێوە دەچن، كە جەولەكانی 11 -یەمین و 12 -یەمینی یارییەكانی پاڵاوتنە، یاریی هەڵبژاردەكانی یەكەم تا چوارەمی ریزبەندیی بەمشێوەیە دەبن :
جەولەی 11
14/11/2024
*ڤێنزوێللا × بەرازیل.
*پاراگوای × ئەرجەنتین.
*ئۆرۆگوای × كۆڵۆمبیا.
جەولەی 12
17/11/2024
*ئەرجەنتین × پیرۆ.
*كۆڵۆمبیا × ئۆكوادۆر.
*بەرازیل × ئۆرۆگوای
ئێستا ئەرجەنتین كۆی خاڵەكانی گەیاندۆتە 22 خاڵ و یەكەمی ریزبەندییە، كۆڵۆمبیاش كە لەدوو گەڕی رابردووی یارییەكانی پاڵاوتندا، 0-1 بە پۆلیڤیا دۆڕا و دووەم یارییشی 4-0 لە چیلی بردۆتەوە، بە 19 خاڵ دووەمە و ئۆرۆگوای و بەرازیلیش سێیەم و چوارەمی ریزبەندین و هەریەكەیان 16 خاڵیان هەیە.
نەیمار داسیلڤای ئەستێرەی سیلیساو بۆ ئەم دوو یارییەش بانگهێشتی هەڵبژاردەكەی نەكراوە، وەك ستافی راهێنانی بەرازیل رایانگەیاندووە، هێشتا نەیمار بەتەواوی لە پێكانەكەی چاک نەبۆتەوەو ناتوانێت بەشداریی تەواوی ئەم دوو یارییە بكات، بۆیە ئەمجارەش ناوی لە لیستی یاریزانانی بەشداردا نییە و بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادە دەبێت و یاریزانی سەرەكی دەبێت.