قوباد تاڵەبانی و کونسوڵی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی قۆناغی پاش هەڵبژاردن دەکەن

06:41 - 2024-11-05
کوردستان
442 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی کۆماری تورکیا لە هەولێر کرد و پێکەوە لە بارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و قۆناغی پاش هەڵبژاردن گفتوگۆیان کرد. 

لە دیدارەکەدا کە ئەمڕۆ سێشەممە (5ی تشرینی دووەمی 2024) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی لەگەڵ ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی نەخشەڕێی پاش هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت و بارودۆخی گشتی ناوچەیی و هەرێمایەتی بیروڕای گشتییان ئاڵوگۆڕ کرد. 

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد ئەوان پلان و بەرنامەی تایبەتی چاکسازیخوازییان بۆ داهاتوو هەیە و لە هەوڵەکانیشیان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و کەموکوڕییەکان بەردەوام دەبن. 

لای خۆشییەوە کونسوڵی گشتیی تورکیا، ئاماژەی بە گرنگی پەیوەندی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان کرد لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان