ئاكار نه‌جم
ڤیرا فارمیگا» Vera Farmiga « یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی جیهانی سینه‌ما، ئه‌كته‌رێكی ئه‌مریكی به ره‌چه‌ڵه‌ك ئۆكرانییه. ڤیرا ئه‌گه‌رچی ئۆكرانییه‌كه له ئه‌مریكا له دایكبووه و له ئه‌مریكا ژیاوه و گه‌وره بووه، به‌ڵام له ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا فێری زمانی ئینگلیزی بووه، تا ئه‌و ته‌مه‌نه هه‌ر به ئۆكرانی قسه‌ی كردووه. ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده چه‌ندین خه‌ڵاتی له پای ئه‌و رۆڵانه‌دا وه‌رگرتووه كه تیایاندا به‌شداربووه و به‌سه‌ركه‌وتوویی رۆڵه‌كانی بینیوه. یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌ره پڕكارانه‌ی كه له چه‌ندین فیلم‌دا به‌شداری كردووه. له ماوه‌ی كاری هونه‌رییدا له ساڵی 1998 ه‌وه تاوه‌كو ئێستا له چل فیلم‌دا رۆڵی بینیوه، به‌شێك له‌و فیلمانه پاڵیوراون بۆ خه‌ڵاتی سینه‌مایی.
ڤیرا فارمیگا ئه‌كته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی له ساڵی 1973 له شاری نیوجێرسی ئه‌مریكا له‌دایكبووه. خوشكی ئه‌كته‌ر تایسا فارمیگایه. دایك و باوكی ڤیرا فارمیگا ئۆكرانین، كچی مایكل فارمیگا، شرۆڤه‌كاری سیسته‌مه‌كان و هاوسه‌ره‌كه‌ی لوبۆمیرا «لوبا» له‌دایكبووی سپا، مامۆستای قوتابخانه. برایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به ناوی ڤیكتۆر و پێنج خوشكی هه‌یه.
ڤیرا فارمیگا له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دوو شووی كردووه. شووی یه‌كه‌می، ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی سیباستیان روش بوو له ساڵی 1997 ژیانی هاوسه‌ریان دروستكردووه و له ساڵی 2004 جیابوونه‌ته‌وه، شووی دووه‌می رین هۆكی بوو، موزیسیانێكی ئه‌مریكی بووه، له ساڵی 2008 ژیانی خێزانیان دروستكردووه. ڤیرا دوو منداڵی هه‌یه.
له ساڵی 1991 له ئاماده‌یی ناوچه‌یی ناوه‌ندی هه‌نته‌ردۆن ده‌رچووه. له ساڵی یه‌كه‌می خوێندنیدا له‌وێ نواندنی دۆزییه‌وه دوای ئه‌وه‌ی له كاتی یارییه‌كی تۆپی پێی زانكۆدا له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك دانرا؛ هاوڕێكه‌ی قه‌ناعه‌تی پێكرد كه ئاودیشن بۆ به‌رهه‌مهێنانی قوتابخانه‌ی فیلمی The Vampire بكات، هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی Lady Margaret ی به‌ده‌ستهێنا. فارمیگا له زانكۆی سیراكیوز شانۆی خوێند و له ساڵی 1995 به‌كالۆریۆسی له هونه‌ره جوانه‌كان ته‌واوكرد. له ساڵی كۆتاییدا له سیراكیوز، له فێستیڤاڵی شانۆی كۆلێژی ئه‌مریكی سه‌نته‌ری كێنێدی رۆڵی نی‌نا زارێچنایای له فیلمی The Seagull بینیوه و به‌رهه‌مه‌كه خه‌ڵاتی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستهێنا.
له شوباتی 1996، فارمیگا رۆڵی میراندای گێڕا له به‌رهه‌می شانۆی كۆنسێرڤاتۆری ئه‌مریكی له فیلمی The Tempest. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له به‌رهه‌مێكی گود له گرووپی بارۆدا رۆڵی ئان هارتمانی گێڕا. فارمیگا یه‌كه‌م نمایشی خۆی له برادۆی شانبه‌شانی ئێد هاریس و دانیال ماسی له ئۆكتۆبه‌ری 1996 كردووه. ئه‌م ئه‌كته‌ره به رۆڵی لێكۆڵه‌ری پارانۆرمال لۆرین وارن ناوبانگی ده‌ركردووه، ئه‌وانه‌ش فیلمه‌كانی گه‌ردوونی جادووگه‌ر به‌رهه‌می ساڵی 2013 و جادووگه‌ریی دوو، به‌رهه‌می ساڵی 2016 و ئانابێل دێته‌وه ماڵه‌وه، به‌رهه‌می ساڵی 2019 و هه‌روه‌ها فیلمی جادوویین: شه‌یتان وای لێكردم بیكه‌م به‌رهه‌می ساڵی 2021 .فارمیگا له به‌رهه‌می ره‌سه‌نی برادۆی له فیلمی 1996 ده‌ستی به‌كاری نواندنی پیشه‌یی له‌سه‌ر شانۆ كردووه. یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی له ته‌له‌فزیۆنیدا له زنجیره‌ی سه‌رگه‌رمی فانتازیا فۆكس رۆار له ساڵی 1997، بۆ یه‌كه‌م جاریش له فیلمی درێژدا له فیلمی گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌هه‌شت رۆڵی بینیوه، كه به‌رهه‌می ساڵی 1998 بووه. فارمیگا له ساڵی 2004 ه‌وه چووه قۆناغێكی دیكه‌وه. رۆڵی سه‌ره‌كی وه‌ك كه‌سێكی ئالووده به ماده‌ی هۆشبه‌ر له درامای Down to the Bone بینیوه. له قۆناغێكی دیكه‌دا و له ساڵی 2008 دا له فیلمی درامای Nothing But the Truth رۆڵی بینیوه و توانیوێتی قۆناغێكی دیكه بچێته پێشێ و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێ. پاشتر به‌هۆی رۆڵی سه‌ره‌كییه‌وه له درامای كۆمیدی Up in the Air له ساڵی 2009، ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگی ده‌ركرد و بوو به ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه و هه‌ر به‌هۆی ئه‌و رۆڵه‌وه پاڵێوراوه بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ باشترین ئه‌كته‌ر. فارمیگا له ساڵی 2011 یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی وه‌ك ده‌رهێنه‌ر له فیلمی درامای Higher Ground بووه كه رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا بینیوه. هه‌روه‌ها رۆڵی سه‌ره‌كی له فیلمی سیاسی The Manchurian Candidate بینیوه له ساڵی 2004 و له فیلمی تاوانكاری The Departed له ساڵی 2006 رۆڵی بینوه. له چه‌ندین به‌رهه‌می دیكه‌دا رۆڵی بینیوه.
له ساڵی 2013 تاوه‌كو 2017، فارمیگا رۆڵی نۆرما لویس به‌یتسی بینیوه له زنجیره درامای A&E به‌یتس مۆتێل، كه بووه هۆی پاڵاوتنی بۆ خه‌ڵاتی پرایم تایم ئیمی. یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه‌ی رۆلی تێدا بینیوه، فیلمی « : The Nun « كه فیلمێكی ترسناكه له ده‌رهێنانی كورین هاردی. چیرۆكی فیلمه‌كه باس له سووتانی راهیبه‌یه‌ك ده‌كات له دێرێكدا. ڤیرا له‌م فیلمه‌دا له‌ته‌ك چه‌ند ئه‌كته‌رێكدا رۆڵی بینیوه. یه‌كێكی دیكه له‌و فیلمانه‌ی ڤیرا رۆڵی تێدا بینیوه، فیلمی « The Departed « ئه‌م به‌رهه‌مه فیلمێكی تاوانكاری ئه‌مریكییه ساڵی 2006 به‌رهه‌م هێنراوه، رووداوه‌كانی فیلمه‌كه له باشووری بۆستن رووده‌ده‌ن، باسی مافیایه‌كی ئیرله‌ندی ده‌كات. له‌م فیلمه‌دا ڤیرا رۆڵی مادۆلین مادین ده‌گێڕێ. پایز له نیۆرك» Autumn in New York « یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و فیلمانه‌ی ڤیرا رۆڵی تێدا بینیوه. فیلمێكی رۆمانسییه. فیلمی « Safe House « یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و فیلمانه‌ی ڤیرا فارمیگا رۆڵی تێدا بینیوه. كه فیلمێكی ئه‌مریكییه و ده‌رهێنانی دانیال سپینۆزایه. به‌رهه‌می ساڵی 2012 فیلمی « Annabelle Comes Home « كه فیلمێكی ترسناكه و یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی ڤیرا رۆڵی تێدا گێڕاوه. لیستی ئه‌و فیلمانه‌ی كه ڤیرا رۆڵی تێدا بینیون، درێژ ده‌بێته‌وه بۆ چل فیلم. كه ئه‌م خانمه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئۆكرانییه وه‌كو ئه‌كته‌ر توانیوێتی له‌و فیلمانه‌دا رۆڵه‌كه‌ی به‌باشی ببینێ وسه‌ركه‌وتووبێ. ئه‌مڕۆ وه‌ك ئه‌كته‌رێكی ناوداری ئه‌مریكی سه‌یر ده‌كرێت.